ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28-5-2022 بۆ یه‌كه‌مین جار له ھه‌ولێری پایته‌خت به‌سپۆنسه‌ری (ده‌زگای رۆشنبیریی زانكۆكانی جیھان) ، شانۆگه‌ری (ھاملێت) وه‌ك نۆبه‌ره‌ی به‌رھه‌مه‌كانی (تیپی شانۆی ئه‌كادیمی جیھان) له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌روێش نمایش ده‌كرێت.
له شانۆگه‌ریی (هاملێت)ی (شه‌كسپیر)دا له‌گه‌ڵ چه‌ند تێكستێكی شانۆیی نووسه‌رانی وه‌ك (ھادی المھدی) و (ممدوح عدوان) دهقئاوێزانكراوه و له وه‌رگێرانی چیرۆك نووسی به‌ناوبانگ (شێرزاد حه‌سه‌ن)ه، كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری ئه‌كادیمی رۆڵه‌كانی به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن وه‌ك (سدیق حوسێ ـ ھاملێت ، پشكۆی شێخ عه‌لی ـ پادشا ، زیاد كه‌ریم ـ ھۆراشیۆ، ئاواز ئه‌حمه‌د ـ شاژن ، وه‌یلان سدیق ـ ئۆفیلیا ، ریشوان ئه‌حمه‌د ـ پۆلۆنیۆس ، كارمه‌ند خدر ـ لێرتس).
كاره ھونهرییهكانیش به‌م شێوه‌یه به‌رێوه‌ده‌چێت: (ئه‌ندازیار بورھان سابیر ـ به‌رێوه‌به‌ری به‌رھه‌م)، (دانا محه‌مه‌د ـ یاریده‌ده‌ری ده‌رھێنه‌ر و جێبه‌جێكردنی ھونه‌ریی) ،(به‌در سنجاری ـ په‌یوه‌ندییه‌كان)،(زیاد كه‌ریم ـ ڕاگه‌یاندن) (كارزان كه‌مال ـ جێبه‌جێكاری ھونه‌ریی، تریفه كه‌ریمییان ـ ده‌نگبێژیی ، ئه‌مین فهقیرـ تۆماركردنی موزیك، محه‌مه‌د مه‌رزانی ـ وێنه‌گرتن و مۆنتاژ ،زانیار خۆشناوـ ریكلام، سه‌رھه‌نگ غه‌ریب ـ لیژنه‌ی به‌رھه‌م ،پشكۆ شێخ عه‌لی ، كارمه‌ند خدر، ریشوان ئه‌حمه‌د ـ روناكی ..)) و چه‌ند ھونه‌رمه‌ندێكی تر به‌شداری تیا ده‌كه‌ن.
شانۆگه‌ری (ھاملێت) به مه‌زنترین ده‌قی نووسه‌ری ئینگلیزیی بلیمه‌ت (ولیام شه‌كسپیر) ده‌ژمێردرێت و له‌دوای چوار سه‌ده لهنووسینیهوه، به‌ھه‌زاران جار له سه‌ر شانۆكانی وڵاتانی جیھان بهدیدگاو ستایل و فۆرمی جیاواز نمایش كراوه.
شانۆگه‌رییه‌كه له هۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی قوتابخانه‌كانی ھه‌ولێر بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له‌كاتژمێر 5ی ئێواره نمایش ده‌كرێت.
ئا- كامران
هه‌ولێر.. ئه‌مڕۆ شانۆگه‌ری (هاملێت) نمایش ده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.