Erbil 40°C پێنجشەممە 07 تەمووز 17:39

گۆلدن سته‌یت واریۆرز سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر دالاس ماڤریكس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


 
له‌ سێیه‌م یاری قۆناغی كۆتایی پله‌ی ئۆفی گڕوپی ڕۆژئاوای خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی گۆڵدن سته‌یت واریۆرز سه‌ركه‌وتنی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ سه‌دونۆ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌د خاڵ له‌ تیپی دالاس ماڤریكسی میوانداری برده‌وه‌.
 له‌ هه‌ر چوار ماوه‌ی یاریه‌كه‌ یاریزانانی هه‌ردوو تیپ له‌ ڕكابه‌ریه‌كی به‌هێزی یه‌كتری بوون بۆ تۆماركردنی خاڵه‌كان و زۆربه‌ی كات ژماره‌ی خاڵه‌كانیان له‌ یه‌كتر نزیك بوو، تا له‌ كۆتاییدا، گۆڵدن سته‌یت به‌ جیاوازی نۆ خاڵ سه‌ركه‌وتنی له‌ یاریه‌كه‌ به‌ده‌ستهێنا كه‌ ئه‌مه‌ش سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تیپه‌كه‌ بوو له‌ قۆناغی كۆتایی گڕوپی ڕۆژئاوای ئێن بی ئه‌ی، یاریزان ستێفن كوری ڕۆڵی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی گۆڵدن سته‌یت بینی و سیی و یه‌ك خاڵی له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد، ئاندرو وینگزی هاوكاره‌كه‌شی بیستوحه‌وت خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه‌ به‌ده‌ستهێنا.
 له‌و لاشه‌وه‌ لوكا دۆنسیچی سلۆڤینی چل خاڵی بۆ دالاس تۆماركرد، به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه‌ هه‌ردوو تیپ جارێكی دیكه‌و له‌ چواره‌م یاری قۆناغی كۆتایی گڕوپی ڕۆژئاوای خوله‌كه‌ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌ .
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.