له دوای كۆچه ناوه‌خته‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی ناسراو (عه‌زیز سه‌لام)، كوردستان ڕه‌شی پۆشی.
به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ش له سه‌ره‌تای ساڵانی 2000ـه‌وه جۆش و خرۆشێكی زۆری به گۆرانی و موزیكی كوردی به‌خشی بوو.
گۆرانی (كۆچ)ـیش ببوو به ناونیشانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، ئه‌وه‌ی ئێستاش گوێی بۆ ده‌گرێت مووچركێك به‌له‌شی دا دێت و فرمێسكێكی گه‌رم بۆ ئه‌و ڕوحه جوانه‌ی عه‌زیز هه‌ڵده‌ڕێژێت.
(وارڤان شێرزاد عه‌بدولڕه‌حمان)ـی هونه‌رمه‌ندیش له‌گه‌ڵ گرووپێكی موزیسیان و چه‌ند ده‌نگێكی پڕ له سۆزی هه‌ولێر گۆرانی (كۆچ)ـیان له‌سه‌ر ئارامگه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند وێنه‌گرتووه و بڕیاریشه له یه‌كه‌مین ساڵیادی (عه‌زیز سه‌لام) بڵاوی بكه‌نه‌وه.
(وارڤان شێرزاد) سه‌باره‌ت به‌و كاره هونه‌رییه‌ی ده‌ڵێت: دیاره مه‌رگی هونه‌رمه‌ندی ئازیز كاریگه‌ریی كرده سه‌ر ده‌روونمان و هه‌موومانی تووشی شۆك كرد، چونكه ئه‌و یه‌كێكه له ده‌نگه زوڵاڵه‌كانی كورد و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی، به نه‌غمه‌ی بولبوولی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ش هونه‌ر له دڵی من و ده‌یانی دیكه چه‌كه‌ره‌ی كردووه، بۆیه وه‌ك وه‌فا و سۆزێك بۆ ئه‌و ڕوحه پاكه، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان (ئیدریس ڕواندوزی، ڕائید شامل، كاروانی نانه‌كه‌لی، دانا كه‌ركوكی، شاخه‌وان به‌ده‌ویی) و به سه‌رپه‌رشتی (زانا مه‌رزانی) و به ئۆرگه‌كه‌ی (كاروان نانه‌كه‌لی) جارێكی تر ئه‌و به‌رهه‌مان تۆماركرده‌وه و بڕیاریشمان داوه له ساڵیادی هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگدا بڵاوی بكه‌ینه‌وه و تاجه‌گوڵینه‌ی وه‌فا له‌سه‌ر ئارامگه‌ی هونه‌رمه‌ند دابنێین.
ئا- كامران
وارڤان شێرزاد گۆرانییه‌ك بۆ كۆچی ناواده‌ی عه‌زیز سه‌لام ده‌چڕێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.