Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 09:49

تەندروستی جیهانی هۆشداری  لە تووشبوونی زیاتر بە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون دەدات

تا دوێنێ شەممە 92 حاڵەتی پشتڕاستكراوە و 28 حاڵەتی گومانلێكراو لە ئاوڵەی مەیموون لە 12 وڵات تۆماركراون
کوردستان TV
100%

لە كاتێكدا زۆرێك لە وڵاتان دەستیان بە خۆپارێزی كرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسە نوێیەكە كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەناكاو هەڵفڕی، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشدارییەكی سەبارەت بە نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون  بڵاوكردەوە.
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینی ئەوە دەكات كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا حاڵەتی زیاتری تووشبوون بە ڤایرۆسەكە تۆمار بكرێت، لە كاتێكدا كە بازنەی چاودێریكردن دەستی بە فراوانبوون لەو وڵاتانە كردووە كە هیچ تووشبوونێكیان تۆمار نەكردووە.
هەروەها  رایگەیاندووە  كە تا دوێنێ شەممە 92 حاڵەتی پشتڕاستكراوە و 28 حاڵەتی گومانلێكراو لە ئاوڵەی مەیموون لە 12 وڵاتی ئەندامەوە تۆماركراون كە بەزۆری ڤایرۆسەكە ڤایرۆسەكە تێیدا جێگیر نییە، ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێنمایی و ڕاسپاردەی زیاتر پێشكەش دەكات بۆ وڵاتان لەسەر چۆنێتی كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون.
جگە لەوەش ڕوونیكردۆتەوە، زانیارییە بەردەستەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە گواستنەوەی تووشبوون لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە لە نێوان ئەو كەسانەدا ڕوودەدات كە بەركەوتنی جەستەیی نزیكیان لەگەڵ ئەو حاڵەتانەدا هەیە .
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.