Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 01:43

ئەمریکا: جەنگەکانی داهاتوو ئاڵۆز دەبن و بە چەکی پێشکەوتوو دەبێت

کوردستان TV
100%


لە کاتێکدا کە مەترسییەکان دەربارەی بەرفراوانبوونی جەنگی رووسیا و ئۆکراینا زیاد دەکەن، مارک میللی، سوپاسالاری ئەمریکا جەختی کردەوە، جەنگی داهاتوو زۆر ئاڵۆز دەبێت و بە تەکنۆلۆجیای زۆر پێشکەوتوو دەبێت.
لە وتارێکدا لە ئەکادیمایی سەربازیی ئەمریکی لە ویست پۆینت لە ویلایەتی نیویۆرک مارک رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رووبەڕووی رووسیا و چین بووەتەوە کە دەیانەوێت سیستەمی جیهان بگۆڕن کە لەسەر یاسا دامەزراوە. و ئاڵنگاری گەورە هەن لە ئەوروپا و ئاسیا و ناوچەکانی دیکەی جیهان.
بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، مارک، روونیشی کردەوە، وڵاتەکەیان لە دوای رووخانی دیواری بەرلینەوە دووچاری زۆرێک لە ئاڵنگاری ئابووری و سەربازیی گەورە بووەتەوە، بەڵام سوپای ئەمریکا هەر بەهێزی ماوەتەوە.
دەربارەی جەنگەکانی داهاتوو، مارک ئەوەشی خستە روو: زۆر ئاڵۆز دەبن، ئەمەش بەهۆی بوونی زۆرێک لە دوژمنی فێلباز و شەڕی شارەکان کە پێویستی بە چەکی ورد و تەکنەلۆجیای نوێی پێشکەوتوو دەبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.