Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 17:37

عێراق بە بەهای 3،3 ملیار دۆلار بەروبوومە نەوتییەكانی هاوردە كردووە

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت لە عێراق (SOMO) رایگەیاند كە عێراق لە ساڵی 2021دا، بە بەهای سێ ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بەروبوومە نەوتییەكانیان هاوردە كردووە.
كۆمپانیای (SOMO) لە ئامارێكدا كە لەسەر ماڵپەڕەكەی خۆی بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە كە لە ساڵی 2021دا، یەك ملیۆن و 73 هەزار تۆن گازاویل هاوردەی عێراق كراوە كە بەهاكەی 657 ملیۆن و 440 هەزار دۆلار بوو.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە هەر لە ساڵی رابردوودا، سێ ملیۆن و 475 ەزار تۆن بەنزین هاوردە كراوە كە بەهاكەی گەیشتبووە، دوو ملیار و 543 ملیۆن دۆلار و باسی لەوەیش كردووە كە هەر لە ساڵی رابردوودا، 164 هەزار تۆن نەوتی سپی هاوردە كراوە و بەهاكەی 102 ملیۆن و 340 هەزار دۆلار بوو.
راشیگەیاندووە "تێكڕای بڕی هاوردەكراو لە بەروبوومە نەوتییەكان لە ساڵی 2021دا، گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 712 هەزار تۆن كە كۆی گشتیی بەهاكەی سێ ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بووە".
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.