Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 06:47

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی سەردانی پەرلەمانی ئەڵمانیای کرد

کوردستان TV
100%

لەسەر داوەتنامەیەکی فەرمی فراکسیۆنی پارتی سەوزی ئەڵمانیا، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی لە لقی 6ـی ئەوروپا ئەمڕۆ هینی سەردانی پەرلەمانی ئەڵمانیایان کرد.

ئەمڕۆ هەینی لەسەر داوەتنامەیەکی فەرمی کە لەلایەن فراکسیۆنی پارتی سەوزی ئەڵمانی و پەرلەمانتار قاسم طاهر زاخۆیی ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەسەر پارتی سەوز  میوانداری هەریەک لە هۆشیار سیوەیلی  بەرپرسی پەیوەندییەکانی درەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەهجەت مەسیفی بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی لە لقی 6ـی ئەوروپایان لە پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد.

لە سەردانەکەدا پەرلەمانتار قاسم طاهر باسی ئیشوکارەکانی پەرلەمانی ئەڵمانیا بەگشتی و ڕۆڵی پارتی سەوزی ئەڵمانیا بەتایبەتی و پەیوەندییەکانیان بە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئایندەدا کرد.

پاشان بۆ ئاشنابوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی ئیشوکارەکانی پەرلەمان وەک شاندی میوان بەشداری دانیشتنی پەرلەمانیان کرد.

دواتر هۆشیار سیوەیلی لە شاری بەرلین لەگەڵ پارتی کریستیانی دیموکراتی یەکگرتوو کۆبوویەوە لە کۆنڕاد ئەدناوەر شتیفتۆنگ بەشداری کۆڕ و سمیناری ئەوانی سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوی ئەو حزبە ڕێکخرابوو کرد، میوانەکان  لە هەموو پارتە دیموکراتەکانی جیهان داوەت کرابوون.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی لە پانێڵێک باسی پەیوەندی پارتی دیموکراتی کوردستانی لەگەل پارتەکانی ئەڵمانیا بەگشتی و پارتی دیموکراتی مەسیحی بەتایبەتی کرد.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.