Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 14:27

به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 4 كۆڵبه‌ری كورد برینداربوون

کوردستان TV
100%

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند:  به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 4 كۆڵبه‌ری كورد برینداربوون.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، لانی کەم چوار کاسبکاری خەڵکی گوندی «سەردۆش» سەر بە شاری مەریوان بە ناوەکانی ئەیووب پیرۆزی (کوڕی عەبدوڵڵا) تەمەن 36 ساڵ، ئەبووبەکر فەتاحی تەمەن 35 ساڵ، دانا پیرۆزی تەمەن 25 ساڵ و ئەیووب پیرۆزی تەمەن 28 ساڵ (کوڕی فەتاح) ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی 5 ى 2022، لە سنووری دۆڵەبی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چوار کۆڵبەرە بە بیانووی قاچاخی مەڕوماڵات لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لێ کراوە و مەڕوماڵاتەکەشیان لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

هەروەها هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەم گوندە بە ناوی کارۆ سدیق یەمەنی لەلایەن هێزە چەکدارەکان دەستبەسەر کراوە.

ئەم چوار کاسبکارە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی بنکە تەندروستییەکانی شاری مەریوان کراون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.