Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 22:06

ستانسیلاس ڤاڤرینكا گه‌یشته‌ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی ڕۆمای ئیتاڵی

کوردستان TV
100%


یاریزانی سویسری، ستانسیلاس ڤاڤرینكا گه‌یشته‌ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی ڕۆمای ئیتاڵی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان.
 له‌ قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، ڤاڤرینكا به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ ڕیلی ئۆپێلكای ئه‌مه‌ریكی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی دووه‌م، یاریه‌كه‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو یاریزان به‌خۆوه‌ بینی كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێرو شه‌ش خوله‌ك به‌رده‌وام بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش سێ شه‌ش، حه‌وت پێنج، شه‌ش دوو بوو، له‌ قۆناغی داهاتوودا.
 ڤاڤرینكای ته‌مه‌ن سیی و حه‌وت ساڵ و خاوه‌نی سێ نازناوی گراندسلام ڕووبه‌ڕووی لاسلۆ جێری سڕبی ده‌بێته‌وه‌، له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، كارێن خاشانۆڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی بیستوچواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر گولیۆ زێپیری ئیتاڵی تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی دووه‌م، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش سێ، شه‌ش چوار بوو، له‌ قۆناغی دووه‌مدا، خاشانۆڤ ڕووبه‌ڕووی پابلۆ كارێنۆ بوستای ئیسپانی ده‌بێته‌وه‌ .
 
 

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.