Erbil 15°C ھەینی 28 حوزەیران 23:05

له‌ لالیگادا ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ریاڵ مه‌درید تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لەچوارچێوەی یاریەكانی گەری سی و پێنجی خولی ئیسپانیا، یاری دێربی شاری مەدرید لەنێوان هەردوو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و ریاڵ  مەدرید بەرێوەچوو، یاریەكە بەگۆلێكی بێ بەرامبەر بەسەركەوتنی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید تەواو بوو، تاكە گۆلی یاریەكە لەخولەكی چل لەرێی یاریزان یانیك كاراسكۆ بەلێدانی سزا تۆماركرا.
 بەم جۆرە ئەتلەتیكۆ مەدرید بەبردنەوەی لەیاری دێربی پارێزگاری لەخانەی چوارەم كردو كۆی خاڵەكانی گەیاندە شەست و چوار خاڵ و بەجیاوازی تەنیا یەك خاڵ لەدوای سڤییا دێت، بۆیە سێ گەری رابردوو ئەتلەتیكۆ مەدرید چاوی لەدۆرانی سڤییایە بۆ ئەوەی بگەرێتەوە دوای یانەی بارسێلۆنای خاوەن پلەی دووەمی ریزبەندی.    
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.