Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 18:25

ئارسناڵ به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی میكێل ئارتیتای ڕاهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌ی بۆ 3 ساڵی دیكه‌ درێژكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

 
یانه‌ی ئارسناڵ به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی میكێل ئارتیتای ڕاهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌ی بۆ سێ ساڵی دیكه‌ درێژكرده‌وه‌.
 له‌مباره‌وه‌ ئیداره‌ی یانه‌ له‌نده‌نیه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه‌ ئارتیتا گرێبه‌ستێكی نوێی له‌گه‌ڵ تیپی تۆپچیه‌كان تا كۆتایی وه‌رزی دووهه‌زاروبیست وچوار دووهه‌زاروبیست وپێنج واژووكردووه‌.
 ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئارسناڵ ئه‌نجامی باشی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ست و سێ خاڵ و هه‌وڵ ده‌دات بلیتێكی وه‌رزی داهاتووی چامپیۆنس لیگ مسۆگه‌ربكات كه‌ به‌ جیاوازی سێ خاڵ له‌ دوای چێڵسی سێیه‌می ڕیزبه‌ند دێت و به‌ پێنج خاڵیش له‌پێش تۆتنهامی پێنجه‌می ڕیزبه‌ند دایه‌.
ئارتیتای ته‌مه‌ن چل ساڵ له‌ كانوونی یه‌كه‌می دووهه‌زارونۆزده‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی گانارزی وه‌رگرت و له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا نازناوی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌راو قه‌ڵغانی خێرخوازی ئینگلته‌رای به‌ده‌ستهێناوه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.