Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 16:29

محه‌مه‌د سه‌ڵاح خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌رای پێ به‌خشرا

کوردستان TV
100%


محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپول خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌رای له‌ لایه‌ن كۆڕبه‌ندی ڕه‌خنه‌گرانی تۆپی پێی ئینگلته‌را پێ به‌خشرا.
 ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له‌ ڕاپرسیه‌كی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا زۆرترین ده‌نگی به‌شداربووانی كۆكرده‌وه‌و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، سه‌ڵاح ئاستێكی به‌رزی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ پێشكه‌شكردووه‌و به‌ تۆماركردنی بیست  ودوو گۆڵ له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ دێت.
هه‌ر له‌ خوله‌كه‌دا سێزده‌ پاسی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی به‌ هاوكارانی داوه‌، هاوكات ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ سیی گۆڵی به‌گشتی له‌ سه‌رجه‌م پێشبڕكێكانی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ كۆی چل و چوار یاری له‌ ڕیزی لیڤه‌رپول تۆماركردووه‌و چوارده‌ گۆڵیشی بۆ هاوكارانی دروست كردووه‌.
 هه‌ر له‌م وه‌رزه‌دا سه‌ڵاحی ته‌مه‌ن بیستونۆ ساڵ ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوو له‌ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌را بۆ تیپه‌كه‌ی و گه‌یاندنی بۆ یاری كۆتایی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را، ئێستاش لیڤه‌رپول له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی خولی ئینگلته‌را دایه‌و له‌ گه‌ڕی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگیش، چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی ڤیاریالی میوانی برده‌وه‌.
 جێگای باسه‌ محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌مه‌ دووه‌م جاره‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌ده‌ست دێنێت كه‌ پێشتر له‌ ساڵی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ هه‌مان خه‌ڵاتی وه‌رگرتبوو، له‌ وه‌رزی ڕابردووشدا، ڕوبێن دیازی به‌رگریكاری مانچسته‌رسیتی خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.