Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:19

له‌ گه‌ڕی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ لیڤه‌رپول له‌ ڤیاریالی برده‌وه‌

کوردستان TV
100%


لە دووەم یاری گەڕی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، یانەی لیڤەرپول بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی ڤیاریالی میوانی بردەوە.
 یاریەكە لە یاریگای ئانفیڵد لە شاری لیڤەرپول بەڕێوەچوو، لە گێمی یەكەمدا، یاریزانانی لیڤه‌رپول چه‌ندین هێرشیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان و له‌و لاشه‌وه‌ یاریزانانی ڤیارالی به‌ هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ وه‌ڵامی ڕێدزیان ده‌دایه‌وه‌، له‌م گێمه‌دا هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوسێ و لە ئاكامی هێرشێكی لیڤەرپول، پێرڤیس ئێستوپیانی ئیكوادۆری و بەرگریكاری ڤیاریاڵ گۆڵێكی بۆ یانە ئینگلیزیەكە بە هەڵە لە گۆڵی تیپەكەی خۆی تۆماركرد، دوای دوو خولەكی دیكەش، سادیۆ مانێی سەنیگالی گۆڵی دووەمی تیپی میوانداری بەدەستهێنا.
 پاشان ئەنجامی یاری گۆڕانكاری دیكەی بەخۆوە نەبینی و لیڤەرپول بە دوو گۆڵی بێ‌ وەڵام سەركەوتنی بەدەستهێنا، سێشەممەی داهاتوو هەردوو یانە جارێكی دیكەو لە یاری گەڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ و لە یاریگای لاسێرامیكا لە شاری ڤیاریاڵی بەیەك دەگەن .
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.