Erbil 23°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:21

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەردانێک گەیشتە ئێران

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی بەسەردانێک گەیشتە ئێران.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە محەمەد حەلبوسی بەسەردانێک گەیشتووەتە ئێران.

ئاماژەی بەوەیش داوە کە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی دوای گەیشتنی بۆ ئێران لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای ئەو وڵاتە، محەمەد باقر قالیباف کۆبووەتەوە.

وردەکاری لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی محەمەد حەلبوسی و محەمەد باقر قالییاف نەخڕاوەتەڕوو.

پێشتر نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندبوو کە رۆژی 27ی ئەم مانگە محەمەد حەلبوسی سەردانی ئێران دەکات و لە میانیدا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.