ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌وڵاتی فه‌ره‌نسا بڵاویانكرده‌وه، ئه‌ستێره‌ی به‌رازیڵی یانه‌ی پاریس سان جێرمان نه‌یمار دا سیلیڤا به‌هۆی وه‌رگرتنی سێ كارتی زه‌رد له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ده یاری رووبه‌رووی سزای راگیران ده‌بێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه تۆری هه‌والی لۆبازیانی فه‌ره‌نسی ئاماژه‌ی بۆكردوه، به‌پێی ڕێسا‌و رێنماییه‌كانی لێژنه‌ی خوره‌وشت له‌یه‌كێتی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا، هه‌ر یاریزانێك له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ده یاری سێ كارتی زه‌رد وه‌ربگرێت رووبه‌رووی سزای راگیرانی یه‌ك یاری ده‌بێته‌وه، بۆیه ئه‌م بریاره ده‌بێته هۆی سزادانی نه‌یمار داسیلڤا، به‌مه‌ش نه‌یمار له‌یاری به‌رامبه‌ر ئانجی له‌گه‌ری سی و سێی لیگاوه‌ن به‌شدار نابێت.
ڕه‌نگه ئه‌م راگیرانه سوودی بۆ نه‌یمار و تیپه پاریسیه‌كه هه‌بێت، چونكه هه‌فته‌ی دواتری یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی مارسیلیا هه‌یه له‌یاری كلاسیكۆی خولی فه‌ره‌نسا، نه‌یمار ئه‌گه‌رچی یه‌كێكه له‌ئه‌ستێره ناوداره‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌ڵام ئه‌م یاریزانه له‌هه‌ندێ دۆخدا ده‌مارگیری پێوه دیار ده‌بێت و كارتی زه‌ردو سووری به‌رووی به‌رز ده‌كرێته‌وه، هۆكارێكی دیكه‌ی ده‌مارگیری نه‌یمار به‌هۆی ئه‌و گوشار‌و توندوتیژه‌یه كه له‌لایه‌ن یاریزانه‌كانی تیپی به‌رامبه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت.
نه‌یماری به‌ڕازیڵی سزا ده‌درێت
![](/content/upload/1/root/185866_w900_h900.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.