لەمیانی یاریەكانی گەری سی ویەكی كالچۆ، هەردوو یانەی تۆرینۆ و میلانی پێشەنگ رووبەرووی یەكتر بونەوە، یاریەكە بەیەكسان بوونی هەردوولا بەبێ گۆڵ تەواو بوو.
بەدرێژایی ماوەی نەوەد خولەكی یاریەكە میلان چەندین گوشاری خستە سەر گۆڵی میواندار، بەڵام هەولەكان بێ ئاكام بوو.
بەم جۆرە یاریەكە بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ تەواو بوو، بەمەش یانەی میلان نەیتوانی سوود لەدۆرانی ناپۆلی وەربگرێت و جیاوازی خالەكانی زۆرتر بەرز بكات، بەڵكو تەنیا دوو خال لەپێش ئینتەری خاوەن پلەی دووەم و ناپۆلی خاوەن پلەی سێیەم دێت، بەڵام ئینتەر یاریەكی كەمتر ئەنجام داوە.
له خولی ئیتاڵیادا میلان و تۆرینۆ یهكسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.