له گه‌ری سی و دووه‌مینی خولی نایابی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی نیوكاسل سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی به‌سه‌ر یانه‌ی وۆلڤه‌رهامبتۆنی میوانی تۆمار كرد.
یارییه‌كه له شاری نیوكاسل و له‌سه‌ر یاریگای سانت جێمس پارك به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی هه‌ردوو یانه چه‌ند جاریك به‌ختی خۆیان له گۆل تۆمار كردن تاقی كرده‌وه به‌لام هیچ لایه‌كیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و ئه‌م گێمه به‌بێ گۆل ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاو دوو ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ خاوه‌ن یاریگا هه‌ژمار كرد‌و یاریزانی نیوزله‌ندی كریس وۆد به‌سه‌ركه‌وتوویی جیبه‌جێی كرد‌و تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی نیوكاسل تۆمار كرد‌و سه‌ركه‌وتنی به‌خشیه یانه‌كه‌ی .
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی نیوكاسل هه‌شته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی نوسیه‌وه‌و به سی و چوار خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی چوارده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی ، یانه‌ی وۆلڤه‌رهابتۆنیش تووشی سێزده‌هه‌مین دۆراندن هات و خاوه‌نی چل و نۆ خاله‌و له پله‌ی هه‌شته‌م مایه‌وه.
له‌پریمه‌رلیگدا نیوكاسڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر وۆلڤه‌رهامبتۆن تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.