لەبارەی یاری نێوان چێڵسی و ڕیال مەدرید، تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و ڕاهێنەری چێڵسی ڕایگەیاند كە زۆر سەختە بتوانن قەرەبۆی ئەم دۆڕانە بكەنەوە، گوتیشی، بە ئەنجامێكی سەخت دۆڕاین و ئاستی تیپەكەمان لەو پەڕی خراپی بوو، بە تایبەتی لە گێمی یەكەم، لەوەتای ڕاهێنەری ئەم یانەیەم بەم ئاستە خراپەم نەبینیوە چ لە ڕووی تاك یان بەكۆمەڵ، بۆیە تووشی ئەم كارەساتە بووین، تۆخێل ئاشكراشی كرد كە لە گواستنەوەو كۆنتڕۆڵی تۆپ و هێرشبردنەوە لە ئاستی ڕاستەقینەی خۆیان نەبوون.
ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكە ڕوونیشیكردەوە كە ئەگەر لەسەر ئەم ئاستە خراپە بەردەوام بن، ئەوا لە یاری داهاتوویان لە بەرامبەر ساوسهامپتۆن لە خولی ئینگلتەرا بە هەمان شێوە دەدەۆڕێن و دواتر لەبەرامبەر ڕیال مەدرید دووچاری كارەساتێكی دیكەی هاوشێوەی یاریەكەی دوێنێ شەو دەبنەوە .
راهێنهری چێڵسی: زۆر سەختە بتوانین قەرەبووی ئەم دۆڕانەمان بهرامبهر ڕیاڵ مهدرید بكهینهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.