Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 10:46

ئەنچیلۆتی: بە پلانێكی تۆكمەی داڕێژراو و ئازایانە به‌رامبه‌ر چێڵسی یاریمان كرد

کوردستان TV
100%


 
سەبارەت بە یاری نێوان چێڵسی و ڕیال مەدرید، كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری ڕیال مەدرید لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند كە تیپەكەی دوێنێ‌ شەو بە پلانێكی تۆكمەی داڕێژراو و زۆر بە ئازایانەو بە كەسایەتیەكی بەهێز یاری كرد، چێڵسیش ئاستی باش نەبوو.
 ئەنچیلۆتی جەختیشیكردەوە كە سەرەڕای بردنەوەیان بەڵام هێشتا هیچ شتێك یەكلایی نەبۆتەوەو نەگەیشتوونەتە قۆناغی پێش كۆتایی، بۆیە پێویستە لە یاری گەڕی هاتن بە وریاییەوە ڕووبەڕووی بلوز ببنەوە، ڕاهێنەرە ئیتاڵیەكە گوتیشی، یاریزانانمان زۆر بە ئازایانە تۆپیان لەنێوان خۆیان و لە هێڵەكان بۆ یەكتر دەگواستەوە، هێرشبەرانیشمان وەك كەریم بێنزیماو ڤینیسیۆز جونیۆر بە ئاستێكی نمونەیی دەركەوتن و بە سایەی ئەوان و یاریزانانی دیكە ئەنجامێكی باشمان تۆماركرد .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.