كارگێڕی یانه‌ی بارسێلۆنا پشكنینی پزیشكی بۆ ئه‌ندریاس كریستێنسێنی دانیماركی و به‌رگریكاری یانه‌ی چێڵسی ئه‌نجامدا، ئه‌ویش وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ په‌یوه‌ندیكردنی یاریزانه‌كه به ڕیزی بارسا له مێركاتۆی هاوینه‌ی داهاتوودا.
گرێبه‌ستی ئێستای كریستێنسێن له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ بلوز ته‌واو ده‌بێت، بۆیه ئێستا ده‌توانێت به ئاره‌زووی خۆی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ر تیپێكی دیكه واژووبكات و له هاوینی ئه‌مساڵیش په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانیه‌وه بكات.
واش بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوو بریكاری كاره‌كانی ئه‌م به‌رگریكاره سه‌ردانی بارسێلۆنا بكات و ته‌واوی ڕێوشوێنه‌كانی واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ تیپه كاتالۆنیه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیسپانیا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كریستێنسێنی ته‌مه‌ن بیست و پێنج ساڵ گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ به مووچه‌یه‌كی ساڵانه به بڕی شه‌ش ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ بارسا واژووبكات.
كارگێڕی یانه‌ی بارسێلۆنا پشكنینی پزیشكی بۆ ئه‌ندریاس كریستێنسێنی دانیماركی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.