هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه رایگه‌یاند كه ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانییان بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی حووسییه‌كان له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن ئه‌نجامداوه.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی سعوودیه راگه‌یه‌ندراوێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تیایدا هاتووه "هێرشی ئاسمانیی هه‌ستیار كراوه‌ته سه‌ر ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی حووسییه‌كان له سه‌نعا".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی هه‌واڵیی سەبەئـ-ی سه‌ربه حوسییه‌كان بڵاوی كرده‌وه كه هاپه‌یمانیی عه‌ره‌بی، چوار هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان له سه‌نعا.
له كاتێكدا حووسییه‌كانی سه‌ربه ئێران له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا هێرشه مووشه‌كییه‌كانیان بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌كانی سعوودیه و ئیمارات زیاد كردووه، هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بیش هێرشی ئاسمانیی بۆسه‌ر ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه له سه‌نعا و ناوچه‌كانی دیكه ئه‌نجام ده‌دات كه دژبە حكوومه‌تی شه‌رعیی ئه‌و وڵاته‌ن.
حووسیییه‌كان له ئه‌یلوولی 2014ه‌وه سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌یان كۆنترۆڵ كردووه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه كه ئیمارات-یش له‌نێو هاوپه‌یمانییه‌كه‌دایه له ئاداری 2015ه‌وه پشتیوانی له حكوومه‌تی یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.