Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 14:08

 ئەمریکا ھێزی سەربازیی زیاتر بۆ کێڵگە نەوتییەکانی حەسەکە و دێرازۆر دەنێرێ

کوردستان TV
100%

سوپای ئەمریکا، دەیان بارھەڵگریی پشتیوانی سەربازیی بە رێگەی خاکی عێراقەوە رەوانەی بنکە سەربازییەکانی خۆی لە کێڵگەکانی نەوت لە سووریا کرد.

ھێزەکانی ئەمریکا لە دوای ھێرشی مانگی رابردووی گرووپە تیرۆریستییە بیانییەکانی پشتیوانیکراو لەلایەن ئێرانەوە، ھێزی سەربازیی زیاتر بۆ بنکە سەربازییەکانی خۆی لە کێڵگە نەوتییەکانی حەسەکە و دێرازۆر دەنێرێ.

بەپێی ئەو زانیاریانەی  لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە ده‌ست كه‌وتوون، دەیان کاروانی سەربازیی ئەمریکا لە رێگەی دەرگای سنووری ئەلوەلید-ی نێوان عێراق و سووریا، رەوانەی ناوچەکانی شەددادی رومەیلان-ی سەربە حەسەکە و کێڵگەی نەوتی عومەر لە گوندەوارەمانی دێرازۆر کراوە.

ئەو کاروانە سەربازییەی ئەمریکا کە گەیشتووەتە کێڵگە نەوتییەکان" پێکھاتووە لە زرێپۆشی سەربازیی، تانک و ژمارەیەکی زۆری جبەخانە.

سەربازانی ئەمریکا مانگی رابردووش، پشتیوانی سەربازیی ھاوشێوەی لە عێراقەوە بۆ سووریا ناردبوو.

لە رێکەوتی 15ی کانوونی دووەم، بە مووشەک ھێرشکرابووە سەر ناوچەیەکی نزیک لە ھێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی عومەر لە پارێزگای دێرازۆری سووریا.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.