Erbil 29°C شەممە 21 ئایار 12:57

زانیارییه‌کان له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ی داعش بۆ سه‌ر گرتووخانه‌ی سناعه‌

کوردستان TV
100%

 

نوێترین زانیارییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر گرتووخانه‌ی سناعه‌ له‌ حه‌سه‌كه‌، 16 تیرۆریستی داعش كوژراون له‌گه‌ڵ 18 ئه‌ندامی سوپای سووریای دیموكرات، هه‌روه‌ها 89 زیندانی داعشیش ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه‌.

شه‌وی ڕابردوو چه‌ند چه‌كدارێكی تیرۆریستی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر گرتووخانه‌ی سناعه‌ له‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین گرتووخانه‌ی زیندانییانی داعشه‌ و نزیكه‌ی 5 هه‌زار زیندانی داعشی تێدایه‌، دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پاسه‌وانانی گرتووخانه‌كه‌، چه‌ند زیندانییه‌كی داعش توانیان ڕابكه‌ن‌.

ئاژانسی (سكای نیوز) بڵاوی كرده‌وه‌: به‌گوێره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و پاسه‌وانانی گرتووخانه‌كه‌، 18 ئه‌ندامی سوپای سووریای دیموكرات كوژراون.

لای خۆشییه‌وه‌ سوپای سووریای دیموكرات ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌ هێرشه‌كه‌دا توانیویانه‌ 16 چه‌كداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بكوژن.

ئاشكراشی كرد كه‌ تا ئێستا له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی زیندانییه‌ ڕاكردووه‌كان به‌رده‌وامن و تا ئێستا 89 زیندانییان ده‌ستگیر كردۆته‌وه‌.

تا ئێستا نه‌زانراوه‌ ئه‌و زیندانییه‌ هه‌ڵاتووانه‌ی كه‌ ماون ده‌ستگیربكرێنه‌وه‌ ژماره‌یان چه‌نده‌، به‌ڵام باس له‌ ژماره‌ی ده‌یان تیرۆریستی داعش ده‌كرێ.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سوپای عێراق له‌ شارۆچكه‌ی قائیم له‌ پارێزگای ئه‌نبار كه‌ هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ سووریا سه‌ربازه‌كانی به‌ته‌واوی خستۆته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و چاودێری چڕی سنووره‌وه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ داعشه‌ هه‌ڵاتووه‌كان له‌ هاتنه‌ نێو خاكی عێراقه‌وه‌.

 

 

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.