Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 09:22

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا 17 کۆچبەریان ده‌ستگیرکرد

کوردستان TV
100%

لە کەناراوەکانی قەزای ئایڤاڵک سەربە پارێزگای باڵکئەسیر، 17 کۆچبەر رزگارکران کە بەهۆی وەستانی ماتۆڕی بەلەمەکەیانەوە، ژیانیان کەوتبووە مەترسییەوە.

تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان لە کەناراوەکانی قەزای ئایڤاڵک، شوێنی بەلەمەکەیان دیاریی کرد و چوون بە هانای کۆچبەرەکانەوە.

لە بەلەمێکی پلاستیکیدا، 17 کۆچبەر رزگارکران کە لەنێویاندا ژن و منداڵیش هەبوون.

کۆچبەرەکان دوای ئەوەی خواردن و پێداویستی پزیشکییان بەسەردا دابەش کرا، رادەستی ناوەندی دووبارە ناردنەوەی کۆچبەرانی قەزای ئایڤاڵک کران.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.