Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 10:18

حووسییەکان مووشەکی دروستکراوی ئێرانیان لە هێرشه‌که‌ی سەر ئەبو زەبی بەکارهێناوە

کوردستان TV
100%

حووسییەکانی یەمەن رایانگەیاند کە لە هێرشەکەی دوێنێدا بۆسەر ئەبو زەبی مووشەکی بالیستی قودس-2 و زولفیقار دروستکراوی ئێران و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان بەکارهێناوە.

گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، یەحیا سەریع لە تویتەر باسی لەو هێرشە کرد کە دوێنێ کردیانە سەر ئەبو زەبی پایتەختی ئیمارات.

یەحیا سەریع هێرشەکەی سەر ئیماراتی بە ''گەردەلوولی یەمەن'' ناوزەند کرد و باسی لەوە کرد کە فڕۆکەخانەی ئەبو زەبی و دامەزراوە نەوتیەکانی ناوچەی موسەففەح بە مووشەکی بالیستی قودس-2 کراونەتە ئامانج.

گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، یەحیا سەریع هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە فڕۆکەخانەی دوبەی بە مووشەکی بالیستی زولفیقار کراوەتە ئامانج و بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش دامەزراوەکانی دیکە کراونەتە ئامانج.

دوێنێ لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆسەر ناوچەی موسەففەح لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات، سێ تانکەری سووتەمەنی تەقینەوە و بەهۆیانەوە سێ کەس کوژران و شەشی دیکەش برینداربوون

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.