له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی خانمان، كچه یاریزانی ئه‌مه‌ریكی مادیسۆن كیز نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌دێلایدی ئوستڕالی به‌ده‌ستهێنا.
له یاری كۆتاییدا، كیزی پۆلێنكراوی شه‌سته‌می ڕیزبه‌ندی كچه تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له ئه‌لیسۆن ڕیسكی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی و پۆلێنكراوی پهنجاوحهوتهمی ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه، كیزی ته‌مه‌ن بیست وشه‌ش ساڵ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی به ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر‌و شه‌ش خولهك و به ئه‌نجامی شه‌ش یه‌ك، شه‌ش دوو به سوودی خۆی ته‌واوكرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش، كیز دوای دابڕانی له سه‌كۆی نازناوه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی بۆ ماوه‌ی پتر له دوو ساڵ، جارێكی دیكه نازناوی یه‌كێك له پاڵه‌وانێتیه‌كانی تێنسی خانمه پیشه‌گه‌رانی جیهانی به‌ده‌ستهێنا كه ئه‌مه‌ش شه‌شه‌م نازناوی كچه تێنسزانه‌كه بوو له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا .
کچه یاریزانی ئه‌مه‌ریکی مادیسۆن کیز نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌دێلایدی ئوستڕالی به‌ده‌ستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.