Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 11:53

له‌ رۆژهه‌ڵاتی سووریا بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی ئه‌مریکییه‌کان به‌مووشه‌ک کرایه‌ ئامانج

هێزه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

 

به‌ مووشك هێرش كرایه‌ سه‌ر ده‌ورووبه‌ری كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر له‌ پارێزگای دێرازۆر كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكای لێ جێگیركراون.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كانه‌وه‌ به‌ ده‌ست گه‌یشتوون شه‌وی رابردوو، مووشه‌ك ئاراسته‌ی ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌ی یه‌شیلكۆی كراوه‌ له‌ كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا جێگیركراون.

به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ زیانی ماددی به‌ ناوچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌.

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن له‌ كاتێكدا هێشتا نه‌زاندراوه‌ هێرشه‌كه‌ له‌ كوێوه‌ ئه‌نجام دراوه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی ئه‌مریكا گولـله‌تۆپ و مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كردووه‌ كه‌ مووشه‌كه‌كانی لێوه‌ ئاراستەكراون.

ناوچه‌ی شوێنی مانه‌وه‌ لە كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر كه‌ به‌ یه‌شیلكۆی ناسراوه‌، جگه‌ له‌ شوێنی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبە داعش به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش لەخۆدەگرێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.