Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 10:34

تویتەر هەژماری خامنەیی داخست

کوردستان TV
100%

تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، هەژماری عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران، داخست بەهۆی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆی کە تیایدا وا نیشاندەدرێت کە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ تیرۆر دەکرێت.

لە هەژماری خامنەیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەنیمەیشن بڵاوکرایەوە کە تیایدا وا نیشاندەدرێت کە دۆناڵد ترامپ تیرۆر دەکرێت، ئەمەش بەهۆی تۆمەتبارکردنی بە دەرکردنی فەرمانی کوشتنی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی بەر لە دوو ساڵ پێش ئێستا.

دوای بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەکە، تویتەر هەژمارەکەی خامنەیی داخست بەهۆی "پێشێلکردنی یاساکانی تویتەر".

لە سێی کانوونی دووەمی 2020دا لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکادا، فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی و جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەھدی موھەندس لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کوژران.

لە حەوتی کانوونی دووەمی ساڵی 2021 ، دادوەری راسپێردراوی عێراقی بۆ بەدواداچوون لە دۆسیەی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو موھەندس رایگەیاندبوو کە لەسەر بنەمای ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دەرکراوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.