Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 23:48

ئه‌لیاس زۆرگڤانى: له‌پێشبڕکێیه‌ک دا پله‌ى یه‌که‌مى فۆتۆ مۆبایل-م به‌ده‌ست هێنا

کوردستان TV
100%

له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیاو په‌ره‌سه‌ندنى گوزه‌رانى حه‌ڵكى كوردستان زۆركه‌س توانى له‌ دونیاى مه‌زجازى ته‌كنه‌لۆجیا به‌دواى هه‌ست و جێبه‌جێ كردنى ئاره‌زووه‌ تایبه‌تییه‌كانى خۆى بكه‌وێت، ره‌نگه‌ ئه‌و هه‌له‌ى بۆ نه‌وه‌ى ئه‌و سه‌رده‌مى ئێستاى كورد هه‌لَكه‌وتووه‌ بۆ نه‌وه‌ى پێشتر فه‌راهه‌م نه‌بووبێ ، ئه‌لیاس عه‌زیز زۆرگڤانى ته‌مه‌ن 23 ساڵ،  یه‌كێكه‌  له‌و گه‌نجانه‌ى كه‌ توانیویه‌تى خۆى له‌ ناو بوارى فۆتۆگرافى ببینێته‌وه‌ و خولیاى و ئاره‌زوه‌كانى له‌گه‌ڵ سروشت تێكه‌ڵ بكات و رۆلى خؤى له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ى  ببینێته‌وه‌ . 

 

له‌ كه‌یه‌وه‌ ده‌ستت داوه‌ته‌ كاری فۆتۆ گرافه‌ری؟

_سەرەتایی خۆلیایی فۆتۆگرافیم دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ۲۰۱٦ ، کە بە موبایل دەستم کرد بەکاری فۆتۆگرافی سروشت . تا ئێستاش بەردەوامم  .

 

فۆتۆگرافه‌ری به‌ لای تۆوه‌ چی ده‌گه‌یێنێت؟

 

_فۆتۆگرافی تێکەڵبوونی خودی هونەرمەندە لەگەڵ لەو بوارەی تێدا کاری دەکات، دەیەوێت لە رێگای چاوی کامێراوە ئەو سات و دیمەنە جوانانە تۆمار بکات، ئەمەش بۆ کارێکی تایبەتیە، یاخۆد بۆ ئارەزووی خۆی وەک یادەوەری هەلبگرێت یان بڵاوکردنەوە لە سوشیاڵ میدیا ، کە دەگات بە بینەر بە چاوێکی جیاواز لە کەسی ئاسایی. ئەمەش هەستێکی خۆش بە فۆتۆگراف دەبەخشێت ،

 

ktv

فۆتۆگرافه‌ری هونه‌ره‌ یان زانست؟

 

_لە سەدەکانی 17 و 18 بەردەوام زانایانی فیزیای لە هەوڵی ئەوە دابوون تا لە رێگا ئامێرەوە وێنەبگرن بە رووناکی ، لە کوتا جار توانییان ئەو کارە ئەنجام بدن ، واتا فۆتۆگرافی لەو سەەردەمە تاکو ئێستا  داهێنان دەکات و بەردەوام لە پێشکەووتن دایە لەرووی تەکنەلوجیاو زانستەوە. هەروەها  فۆتۆگراف بە شێوازێک لە یاسایەکانی فۆتۆگرافی و کۆمپێزەیشنەوە، بە هۆنەر و سەلیقەی خۆی  بە فرێم فرێم  ساتەکان تۆمار دەکات کەواتە لە رێگای زانست و تەکنەلوجیاوە هۆنەر دروست دەکات.

 

فۆتۆگرافه‌ر چی پێبه‌خشیت له‌ ژیانتدا له‌ كاتێكدا تێكه‌ل به‌ سرووشت بوویت؟

 

_کوردستان پرە لە دیمەنی جوان و دڵرفێن وەک رووبار و کانی وتاڤگە و دارستان ..هتد. کاتێک لەو دیمەنانە تۆمار دەکەم هەستێکی زۆر خۆش و ئارامم پێ دەبەخشێت . وە دەمەوێت   لەرێی چاوی موبایلەکەمەوە ئەو دیمەنە جوانەی کوردستان ئاشنا بکەم بە بینەرەکانیم لە کوردستان و جیهان ،  ئەوانیش ئەو دیمەنە جوانە ببین و هەستێکی خۆش وئارام پێ ببەخشێت

 

ktv

هیچ دیمه‌نێك هه‌یه‌ كه‌ خۆت وێنه‌ت كێشابێت و به‌ڵاته‌وه‌ جێی سه‌رنج بووبێت ؟

 

_زۆربەی دیمەنە سرۆشتیەکانی کوردستان دڵرفێن وجێی سەرنجن، بەڵام زیاتر دیمەنەکانی سروشتی دەڤەری بارزان و باڵەکایەتیم تۆمارکردووە ، بەڵام ئەوەی بەڵامەوە تایبەتە وێنەی مزگەوتێکە کە لە رێی ئەو وێنەیە توانیم بەشداری لە یەکەم پێشانگا فۆتۆگرافی بکەم و براوە خەڵاتی یەکەمی پێشانگایەکەبم .

 

له‌ كاری فۆتۆگرافه‌ری رووبه‌رووی هیچ مه‌ترسیه‌ك بوویته‌وه‌؟

 

_سوپاس بۆ خوا تا ئێستا رووبەرووی هیچ حاڵەتێک نەبوومە کە بووبێتە هۆکاری مەترسی لەسەر ژیانم .

 

وه‌ك فۆتۆگرافه‌رێك به‌رنامه‌ت نیه‌ پێشانگایه‌ك بۆ وێنه‌كانت بكه‌یته‌وه‌؟

 

_تا ئێستا هیچ بەرنامەیەکم نییە پێشانگا بکەمەوە ، انشاللە لە داهاتوو گەر هەڵ برەخسێت .

 

تا ئێستا له‌ چه‌ند پێشانگای فۆتۆگرافه‌رانت به‌شداری كردووه‌؟

 

_تا ئێستا لە چوار پێشانگای فۆتۆگرافی بەشداریم کردووە ، دوو جار لەشاری هەولێر ، جارێک لە شاری سلێمانی و جاڕێکیش لە شاری  کەرکوک.

 

سۆشیال میدیا تا چه‌ند هاوكار بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فۆتۆكانت زیاتر بكه‌ونه‌ به‌رچاوی خه‌لك ؟

ktv

_بە شێوەیەکی گشتی سوشیاڵ میدیا رۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ بە دەستهێنانی زانیاری و داتا و وەرگرتنی ئەزموون لە هەر بووارێکی ژیاندا ، باشترین هۆکارە گەر بتەوێت لە هەر بوارێک کار بکەی  تێدا سەرکوتووبی نەک تەنیا لەبواری فۆتوگرافی دا ، بەڵام سەبارەت بەخۆم لە رێگای سوشیاڵ میدیاوە توانیم بگەم بە سەدان زانیاری و بابەتی گرنگی فۆتۆگرافی ، لەم رێگایەوە ئاشنابووم بەکاری سەدان فۆتۆگرافی ناخۆیی و جیهانی کە ئەزمونم لێیان وەرگرتووە لە کارەکانیان دا ،و لە رێگای سوشیاڵ میدیاوە  بەشداری لە چەندین پێشبرکێ مەیدانی و ئۆنلاینم کردووە . هەروەها هۆکارێکی باش بووە لە بڵابوونەوەی وێنەکانم بەشێوەیەکی فرەۆان  و زیاتر بناسرێم و چەندین خەڵات بەدەست بهێنم .وە بینەرێکی باش پەیدا بکەم بۆ کارەکانم بەتایبەتی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستگرام  .

ktv

ktv

ktv

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.