هه‌ر سه‌باره‌ت بهنارهزایهتیهكان له‌به‌رامبه‌ر جه‌نگی رووسیا له‌دژی ئۆكرانیا، رۆمان ئه‌برامۆڤیچ لههانگاوێكدا خاوه‌نداریه‌تی و سه‌رپه‌رشتی و چاودێریكردنی یانه له‌نده‌نیه‌كه‌ی راده‌ست كرده‌وه.
ئه‌برامۆڤیچی ملیاردێری رووسی ئاماده‌نه‌بوو یانه‌كه بفرۆشێت، به‌لكو ده‌ستبه‌رداری هه‌موو پۆستێك بوو به‌هۆی به‌ئامانج گرتنی له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانه‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌برامۆڤیچ له‌به‌یاننامه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی یانه‌ی چێلسی هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌جه‌نگی رووسیا له‌دژی ئۆكرانیا نه‌كردوه، به‌لام ناوبراو ئاماده نه‌بوو له‌م دۆخه له‌گه‌ل شین پۆشه‌كانی له‌نده‌ن به‌رده‌وام بێت.
رۆمان ئه‌برامۆڤیچ له‌سالی دوو هه‌زارو سێ بۆته خاوه‌نداریه‌تی یانه‌ی چێلسی، له‌م ماوه‌یه‌دا به‌به‌های دوو ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی له‌یانه له‌نده‌نیه‌كه ئه‌نجامداوه، بۆیه بۆته یه‌كێك له‌یانه سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌ئینگلته‌را، یانه‌ی چێلسی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م پیاوه توانیویه‌تی نۆزده نازناو له‌سه‌رجه‌م ركابه‌ریه‌كان به‌ده‌ست بێنێت.
به‌هۆی به‌ئامانج گرتنی له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تییه سیاسیه‌كانه‌وه رۆمان ئه‌برامۆڤیچ ده‌ستبه‌رداری یانه‌كه‌ی بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.