یانه‌ی لیدز یونایتد به‌فه‌رمی دوورخستنه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ری ئه‌رژه‌نتینی یانه‌كه‌ی مارسیلۆ بیلیسای راگه‌یاند.
له‌مباریه‌وه یانه‌ی لیدز یونایتد له‌پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌ی لیدز كارگێری یانه‌كه بریاریدا به‌دوورخستنه‌وه‌ی بیلیسا له‌ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه، بیلیسا توانی یانه‌ی لیدز یونایتد بگه‌رێنێته‌وه ریزی پله نایابه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی خراپی ئه‌نجامه‌كانی له‌م خوله، سه‌رۆكی یانه‌ی لیدز یونایتد رایگه‌یاند، له‌كاتی سه‌رۆكایه‌تی كردنی لیدز به‌ناچاری قورسترین بریارمدا، بۆیه هیوادارم به‌م گۆرانكاریه یانه‌كه بگه‌رێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی بردنه‌وه‌كان و خۆی له‌ناوچه‌ی دابه‌زین به‌دوور بكرێت، لیدز یونایتد دوای تێپه‌ربوونی بیست‌و شه‌ش گه‌ری رابردوو له‌خانه‌ی شانزه‌هه‌می ریزبه‌ندی دێت و به‌جیاوازی دوو خاڵ له‌ناوچه‌ی دابه‌زین دووره.
سه‌باره‌ت به‌شوێنگره‌وه‌ی بیلیسا ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان بۆكردوه دووشه‌ممه راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی لیدز یونایتد ئاشكرا ده‌كرێت.
لیدز یونایتد به‌فه‌رمی دوورخستنه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ری ئه‌رژه‌نتینی مارسیلۆ بیلیسای راگه‌یاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.