كریستیان ئێریكسنی دانیماركی و یاریزانی نوێی یانه‌ی برێنتفۆرد بۆ یه‌كه‌مجار له دوای نزیكه‌ی هه‌شت مانگ له‌دابڕانی له یاریگاكان به‌شداری له یاریه‌كی فه‌رمی تۆپی پێ ده‌كات.
ئێریكسنی ته‌مه‌ن سی ساڵ له هاوینی ڕابردوو له كاتی به‌شداریكردنی له یاری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی فنله‌ندا له جامی یۆرۆ، له‌ناكاو دووچاری نۆره‌ی دڵ هات و كه‌وته سه‌ر چیمه‌نی یاریگاو له‌هۆش خۆی چوو، دواتر بۆ نه‌خۆشخانه گواسترایه‌وه‌و چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆكرا، به‌ڵام به‌هۆی ناجێگیری لێدانی دڵی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له یاریگاكان دووركه‌وته‌وه، هه‌ر به هه‌مان هۆكار یانه‌ی ئینته‌رمیلان ده‌ستبه‌رداری بوو.
له كۆتایی مانگی ڕابردووش‌دا یاریزانه‌كه به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی برێنتفۆرد كرد، تۆماس فڕانك ڕاهێنه‌ری برێنتفۆرد ڕایگه‌یاند ئه‌مرۆئێریكسن له ڕیزی تیپه‌كه‌ی به‌شداری له یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی نیوكاسل یونایتد ده‌كات، یاریه‌كه‌ش له‌میانی هه‌فته‌ی بیست وحه‌وته‌می خولی ئینگلته‌را دایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.