له گه‌ڕی بیست وسێیه‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر بووه میوانی یانه‌ی نه‌جه‌ف، له ئه‌نجامدا هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
له یارییه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌ردوو تیپ ئاستێكی مام ناوه‌ندیان پێشكه‌شكردو چه‌ند جارێكیش به‌ختی خۆیان له گۆڵی یه‌كتر تاقیكرده‌وه، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به به‌رامبه‌ربوونی هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ كۆتایی هات.
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له پله‌ی سێزده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیست وشه‌ش خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و خاڵه‌كانی نه‌جه‌ف له پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ند گه‌یشته سیی و سێ خاڵ، له دوو یاری دیكه‌ی هه‌مان هه‌فته‌ی خولی نایابی عێراق و له به‌غدا، یانه‌ی زاخۆ به گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدای میوانداری یه‌كسان بوو و یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی نه‌ورۆزی میوانی برده‌وه .
له‌خولی نایابی عێراقدا هه‌ولێر و نه‌جه‌ف یه‌كسانبوون
![](/content/upload/1/root/274837703-358361862960931-6124520157339488825-n_w900_h900.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.