Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:15

ئیسرائیل هێرشی مووشەكیی كردە خاڵێكی سەربازیی رژێمی سووریا

رژێمی بەشار ئەسەد، بانگەشەی ئەوە كرد كە ئیسرائیل بە مووشەكی زەمین-زەمین هێرشی كردووەتە سەر چەند خاڵێكی سەربازیی لە پارێزگای قونەیترە باشووری سووریا.
کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵیی سەربە رژێم "سانا"، بەپشت بەستن بە سەرچاوە سەربازییەكان، بڵاوی كردەوە كە كاتژمێر 03:30 بە كاتی ناوخۆ، ئیسرائیل بە مووشەكی زەمین-زەمین هێرشی كردووەتە سەر ژمارەیەك خاڵی سەربە هێزەكانی رژێمی ئەسەد لە دەورووبەری پارێزگای قونەیترە.
لە هەواڵەكەدا باس لەوە كراوە كە لەو هێرشەدا كە لە بەرزاییەكانی جۆلان ئەنجامدراوە، زیانی ماددیی كەوتووەتەوە''.
لە پارێزگای قونەیترە باشووری سووریا جگە لە خاڵی سەربازیی سوپای رژێم، خاڵی سەربازیی گرووپە تیرۆریستییەكانی ژێر فەرمانی سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵڵا جێگیركراون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.