Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 10:23

په‌رتووکی مێژوویی چۆن سه‌رۆک بارزانی کوردستانی گه‌یانده‌ لێوارکانی سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵاتی یه‌که‌می به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


كتێبی (له‌سه‌ر لێواره‌كانی ئازادی، چۆن  سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كوردستانی برد بۆ سه‌ر لێواری سه‌ربه‌خۆیی)، له‌ پێشبڕكێیه‌كی جیهانیدا خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.

داڤان یه‌حیا خه‌لیل، نووسه‌ری كورد ئه‌و كتێبه‌ی نووسیوه‌ و له‌ په‌یامێكدا ده‌ڵێ"زۆر خۆشحاڵم كه‌ دواترین په‌رتووكم به‌ناونیشانی (له‌سه‌ر لێواره‌كانی ئازادی، چۆن سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كوردستانی برد بۆ سه‌ر لێواری سه‌ربه‌خۆیی) له‌ پێشبڕكێیه‌كی جیهانیدا له‌ ئه‌مه‌ریكا خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا ".

 هه‌روه‌ها نووسه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌"ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ ئاماده‌كردنی ئه‌م پێشبڕكێیه‌ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌، هه‌موو ساڵێك زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن په‌رتووك به‌شدار ده‌بن ته‌نها 70 په‌رتووك پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست دێنن. په‌رتووكه‌كه‌ی منیش یه‌كێكه‌ له‌ براوه‌كانی یه‌كه‌م "
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.