Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 12:34

بۆ خێراکردنی ئینتەرنێت 36مانگی دەستکردی نوێ ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان کران

کوردستان TV
100%

 بۆ خێراکردنی ئینتەرنێت، کۆمپانیای نێودەوڵەتیی (One Web) 36  مانگی دەستکردی نوێی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.

کۆمپانیای نێودەوڵەتیی "One Web" کە بارەگای سەرەکیی لە بەریتانیایە، بە ئامانجی خێراترکردنی ئینتەرنێت لە جیهاندا، 36 مانگی دەستکردنی نوێی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد، بەم شێوەیە ژمارەی مانگە دەستکردەکانی کۆمپانیاکە لە بۆشایی ئاسماندا، گەیشتە 394 مانگ.

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی رووسیا، رۆسکۆسمۆس لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە بنکەی بۆشایی ئاسمانیی بایکۆنووری کازاخستانەوە، 36 مانگی دەستکردی کۆمپانیای "One Web" رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراون.

لەئێستادا کۆمپانیای "One Web" 394 مانگی دەستکردنی لە بۆشایی ئاسماندا هەیە و لە ماوەی رابردووشدا کۆمپانیاکە ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە کار دەکات لە پێناو ئەوەی ژمارەی مانگە دەستکردەکانی بگەیەنێتە 650 مانگ.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.