Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 07:54

ناسا لە ڕێگەی تەلیسکۆبی جەیمس وێب بۆشایی ئاسمان کۆنتڕۆڵ دەکات

کوردستان TV
100%

 

ناسا ناردنی تەلیسکۆبی جەیمس وێبی بۆ بۆشایی ئاسمان ڕاگەیاند کە بەگەورەترین تەلیسکۆب دادەنرێت.

ئاژانسی ناسای ئەمریکی ئەمڕۆ شەممە لە شاری کۆرۆری گویانای فەڕەنساوە ناردنی تەلیسکۆبی "جەیمس وێب"ـی لە ڕێگەی مووشەکی "ئاریان 5" بۆ بۆشایی ئاسمان پشتڕاست کردەوە.

هەروەها ئاماژە بەوە دەکرێت کە تەلیسکۆبەکە پێویستی بە نزیکەی مانگێک دەبێت بۆ ئەوەی بگاتە شوێنی مەبەست کە زیاتر لە 1.5 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە.

تەلیسکۆبەکە بە سەرپەرشتی ئاژانسەکانی ناسای ئەمریکی و بەهاوبەشی ئاژانسەکانی ئاسمانی ئەوروپا و کەنەدا لە ساڵی1996 دروستکراوە، هەروەها بۆ ماوەی 14 ساڵە وادەی ناردنی ئەم تەلیسکۆبە دوادەخرێت.

جەیمس وێب هەروەها جێگرەوەی تەلیسکۆبی هابڵە و  لە ڕێگەی تیشکی خوارسوور چاودێری گەردوون دەکات، هەروەها بە وردییەکی بەرز چاودێری گەردوون و هەسارەکان بۆ زاناکان ڕوون دەکاتەوە.

زاناکان پێشبینی دەکەن لە ڕێگەی ئەم تەلیسکۆبەوە بوونی ژیانێکی تر لە دەرەوەی زەوی بۆ مرۆڤایەتی بدۆزنەوە.

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.