Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 20:26

بۆ یه‌که‌م جاره‌ ئامێرێکی بۆشایی ئاسمان توانی هێنده‌ له‌خۆر نزیک ببێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

Parker Solar Probe كه‌ ئامێرێكی بۆشاییی ئاسمانیی فه‌رمانگه‌ی بۆشاییی ئاسمان و فرۆكه‌وانیی ئه‌مریكا (ناسا)یه‌، بوو به‌ یه‌كه‌مین ئامێری بۆشاییی ئاسمان كه‌ هێنده‌ له‌ خۆر نزیك ببێته‌وه‌.

ناسا له‌ ماڵپه‌ری خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، به‌ فڕینی Parker Solar Probe بۆ تاجی هه‌ساره‌ی زه‌وی كه‌ به‌ كه‌شی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی خۆر ناسراوه‌، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا ئامێرێكی بۆشاییی ئاسمان هێنده‌ له‌ خۆر نزیك ببێته‌وه‌.

Parker Solar Probe كه‌ یه‌كه‌مین ئامێری ده‌ستكردی مرۆڤه‌ تاكوو ئێستا هێنده‌ له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ خۆر نزیك بووبێته‌وه‌، نموونه‌ی له‌ كایه‌ی موگناتیسی و گه‌رده‌ بچووكه‌كانی هه‌ساره‌ی خۆر وه‌رگرتووه‌.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ كه‌ وه‌ك قۆناغێكی گرنگ ده‌بیندرێت له‌ زانستی خۆردا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆڵی هه‌بێت بۆ ده‌رخستنی زانیارییه‌ هه‌ستیاره‌كان له‌باره‌ی کۆمەڵەی خۆره‌وه‌.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.