تابلۆی مێژوویی گلگامێش كه ته‌مه‌نی به زیاتر له 3500 ساڵ داده‌نرێ، ئه‌مڕۆ سێشه‌م له ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕێنرایه‌وه عێراق.
گه‌ڕانه‌وه‌ی تابلۆكه له مه‌ڕاسیمێكدا ڕاگه‌یه‌نرا به ئاماده‌بوونی فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه و حه‌سه‌ن نازم وه‌زیری ڕۆشنبیری و گه‌شت و شوێنه‌واری عێراق.
تابلۆكه باس له چیرۆكی داستانی كۆنی گلگامێش ده‌كات، قه‌باره‌كه‌شی 6 + 5 ئینج ده‌بێت و به‌شێوه‌زاری ئه‌كه‌دی له‌سه‌ری نووسراوه، تا ئێستاش به یه‌كێك له كۆنترین ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كانی جیهان داده‌نرێت، له ساڵی 1991 له جه‌نگی كه‌نداو له عێراق برابووه ده‌ره‌وه واته به‌ر له 30 ساڵ.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ڕایگه‌یاندبوو: جگه له تابلۆی گلگامێش، تا ئێستا زیاتر له 17 هه‌زار پارچه‌ی شوێنه‌واری گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه وڵات له‌گه‌ڵ 150 فایلی نهێنی كه تایبه‌تن به بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ی عێراق.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕاشیگه‌یاندبوو: زۆربه‌ی ئه‌و پارچه شوێنه‌وارییانه له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و ئیتاڵیا و به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و ژاپۆن و هۆڵه‌ندا گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه وڵات.
تابلۆی گلگامێش له ساڵی 2014 به بڕی ملیۆنێك و 67 هه‌زار دۆلار له‌لایه‌ن كۆمپانیای هۆبی لۆبی ئه‌مه‌ریكی كڕابوو، له ساڵی 2019 وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی ده‌ستبه‌رداگرتنی تابلۆكه‌ی ده‌ركردبوو به‌و پێیه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هێنرابووه بۆ ئه‌مه‌ریكا.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا ئاشكراشی كردبوو كه له ساڵی 2003 تابلۆكه له‌لایه‌ن خێزانێكی بازرگانی به‌ریتانییه‌وه له له‌نده‌ن هێنرابووه ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و كات تابلۆكه به‌هۆی داپۆشینی به قوڕه‌وه به ئاسته‌م ده‌توانرا نووسینه‌كانی سه‌ری بخوێندرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.