له یاری لوتكه‌ی گه‌ری سێزده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی پاریس سانت جیرمان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی بۆردۆی میوانداری تۆمار كرد.
یارییه‌كه له‌سه‌ر نۆڤۆ ستادیۆم به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی بیست و شه‌ش نه‌یمار داسیلڤای به‌رازیلی ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی كرده‌وه ، به‌ر له ته‌واو بوونی نیوه‌ی یه‌كه‌م هه‌مان یاریزان گه‌رایه‌وه‌و گۆلی دووه‌می خۆی میوانه‌كانی تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له سوودی پاریس سانت جێرمان كۆتایی پێ هات .
له گێمی دووه‌م هێرشه‌كانی یانه‌ی میوان به‌رده‌وامی هه‌بوو له خوله‌كی شه‌ست و سێ كلیان مباپێی فه‌ره‌نسی گۆلی سێیه‌می یانه پاریسیه‌كه‌ی تۆمار كرد .
له خوله‌كی حه‌فتاو هه‌شت ئه‌لبێرت ئه‌لیسی هندۆراسی به تۆمار كردنی گۆلێك جیاوازیه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه ، له جوا خوله‌كی یاریش مبای لیانگی سه‌نیگالی گۆلی دووه‌می بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد‌و یاریش به سێ گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل له‌سوودی یانه‌ی پاریس سانت جێرمان كۆتایی پێ هات و یانه‌كه‌ش یازدهمین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سی و چوار خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی بۆردۆش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی دوازده خاله‌و له پله‌ی شازده‌می ریزبه‌ندی دێت .
له خولی فه‌ڕه‌نسا پاریس سانجێرمان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر بۆردۆ تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.