لە گەڕی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو لە گڕوپی چوارەمدا، یانەی ڕیال مەدرید خاوەنی ڕیكۆردی پێوانەیی نازناوەكانی خولەكە بە سێزدە نازناو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی شاختار دۆنێتسیكی ئۆكراینی میوانی بردەوە.
لە خولەكی چواردەدا، كەریم بێنزیمای فەڕەنسی گۆڵێكی بۆ ڕیال تۆماركرد، پاشان فێرناندۆ دۆس سانتۆسی بەڕازیلی گۆڵی بەرامبەری شاختاری لە خولەكی سیی و نۆ بەدەستهێناو ئەنجامەكەی لە گێمی یەكەم یەكسان كردەوە.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەستویەكدا، كەریم بێنزیما گۆڵی دووەمی خۆی و یانەی شاهانەی بەدەستهێناو سێ خاڵی ڕووبەڕوو بوونەوەكەی بۆ میواندارەكان مسۆگەركرد، به تۆماركردنی ئهم دوو گۆڵه ژمارهی گۆڵهكانی ڕیال مهدرید له مێژووی بهشداریهكانی له چامپیۆنس لیگ گهیشته ههزارویهك گۆڵ كه ئهمهش ڕیكۆردێكی پێوانهییه.
بەم بردنەوە كۆی خاڵەكانی ڕیال مەدرید لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی چوارەم بۆ نۆ خاڵ بەرزبووەوەو شاختاریش بە تەنها خاڵێك لە دوایین ڕیزبەندی گڕوپەكە دێت.
له خولی یانه پاڵهوانهکان ریاڵ مهدرید سهرکهوتنی بهسهر شاختار تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.