لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری سامسون، هەشت کەس بەتۆمەتی ئەندامێتی لە داعش دەستگیرکران کە سەرجەمیان هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بوون.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سامسون، لێکۆڵینەوەیەکیان بۆ ئاشکراکردنی چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجام دا.
تیمەکان بە هەماهەنگی بەڕێوبەرایەتییەکانی هۆبەی هەواڵگری و هێزی تایبەت، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی هەشت کەس کە هەڵگری رەگەزنامەی عێراقین دەست پێ کرد کە پێشتر لە عێراق لە ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، چالاکییان ئەنجامداوە و لەئێستادا لە شاری سامسون نیشتەجێن.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، سەرجەم گومانلێکراوەکان دەستگیرکران و لە ئەنجامی پشکنینی شوێنی مانەوەشیاندا، دەست بەسەر ژمارەیەک ئامێری دیجیتاڵیدا گیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.