سەرۆک کۆماری تورکیا بەردەوامە لە هەڕەشەکانی و لە دوایین گوتاریدا ڕایگەیاندووە ڕووبەڕووی هێزەکانی ئەمریکا و سوریا دەبنەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارەکەی ئەم دواییەیدا ڕایگەیاندووە، کە ئەمریکا و ڕووسیا بەڵێنەکانیان لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان جێبەجێ نەکردووە و تورکیا ئارام ناگرێت و هەنگاوی پێویست دەگرێتەبەر.
هەروەها ئەردۆغان ڕاشیگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی هێزەکانی یەپەگە و هەسەدە، هەروەها دەشڵێت، رووبەڕووی هێزەکانی ئەمریکا و سوریا دەبنەوە لە ناوچەکە.
جێی باسە لە هەفتەی ڕابردوودا سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە سوریا دژی بەرژەوەندیی ئەمریکان و هەڕەشەیەکی گەورەن بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.