Erbil 11°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 10:48

کازمی ده‌ستگیرکردنی جێگرى ئه‌بوبه‌کر به‌غدادى ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له ‌ئه‌كاونتى خۆى له (‌تویته‌ر) باس له‌وه‌ ده‌كات، له‌و كاته‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كاریان بۆ پاراستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كرد،‌ ده‌زگاى هه‌واڵگری عێراق له‌ ئۆپراسیۆنێكدا له‌ ده‌ره‌وه‌ى سنوور توانیان جێگرى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى ده‌ستگیر بكه‌ن.

كازمى له‌تویته‌كه‌دا نووسیویه‌تی "ده‌ستگیركردنى سامى جاسم سه‌رپه‌رشتیارى گشتیى دارایى داعش به‌پێى ئۆپراسێونێكى هه‌واڵگرى له‌ ده‌ره‌وه‌ى سنووردا بووه‌".

لای خۆشییه‌وه‌ شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له ‌به‌یاننامه‌یه‌كدا باسى له‌وه ‌كردووه‌ كه‌ سامى جاسم محه‌مه‌د جه‌عاته‌ عه‌جوز جبوورى ناسراو به‌ ئه‌بوو ئاسیا له‌گه‌ڵ ئه‌بوو عه‌بدولقادر زوبێدى ده‌ستگیركراون.

شانه‌ی ئه‌منی له ‌درێژه‌ى به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه‌ سامى جاسم یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ى له‌لایه‌ن نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ داواكراوه، ئه‌و نزیكیش بووه‌ له‌ لیژنه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى رێكخراوى داعش هه‌روه‌ها نزیكیشه‌‌ له‌ عه‌بدوڵا قه‌رداشى سه‌رۆكى ئێستای داعش.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.