دوای ئهوهی كۆمیسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق ئهنجامی بهرایی دهنگدانی 10ی ئۆكتۆبهری ڕاگهیاند، خانهی ڕاپهڕاندنی بزووتنهوهى گۆڕان ڕاگهێندراوێكی بڵاوكردهوه و تیایدا داوای لێبوردنی له دهنگدهرانی بزوتنهوهكهی كرد.
خانهی ڕاپهڕاندنی بزووتنهوهی گۆڕان ڕایگهیاند: دان بەوە دادەنێین کە ھەڵە و کەموکوڕی لە ئێمە بووە کە سەرەڕای هەلومەرجە بابەتییەکان بۆیە متمانەی خەڵکمان بەدەست نەھێناوە.
ههروهها ڕایگهیاند: بە ڕاشکاوی دەڵێین کە پێویستمان بە گۆڕانکاری و بەخۆداچوونەوەی ڕیشەیی بزووتنەوەکە و سیاسەتەکانی ھەیە، چونکە دەنگدەرانمان ھەڵوێستیان وەرگرتووە و زۆرینەیان بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردووە، وەک چۆن زۆرینەی ھاووڵاتییان ھەمان شتیان کردووە.
دەقى ڕاگەیهنراوی خانەى ڕاپەڕاندنى بزووتنەوەى گۆڕان:
ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، گۆڕانخوازان ..
ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەری خست؛ کاندیدەکانی بزووتنەوەی گۆڕان دەنگی پێویستیان نەھێناوە و سەرنەکەوتوون.
لێرەوە، دوای سوپاس و پێزانینمان بۆ بانگەشەکاران و ھەڵسوڕاوانی دڵسۆز، داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەین و دان بەوە دادەنێین کە ھەڵە و کەموکوڕی لە ئێمە بووە کە سەرەڕای هەلومەرجە بابەتییەکان بۆیە متمانەی خەڵکمان بەدەست نەھێناوە.
بە ڕاشکاوی دەڵێین کە پێویستمان بە گۆڕانکاری و بەخۆداچوونەوەی ڕیشەیی بزووتنەوەکە و سیاسەتەکانی ھەیە، چونکە دەنگدەرانمان ھەڵوێستیان وەرگرتووە و زۆرینەیان بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردووە، وەک چۆن زۆرینەی ھاووڵاتییان ھەمان شتیان کردووە.
ئەم واقعە تاڵەش پێویستی بە بڕیار و ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتییە، ئێمە ئامادەین ئەو بەرپرسیارهتییە لە ئەستۆ بگرین و لە نزیکترین کاتدا گۆڕانکاری ڕیشەیی دەکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.