کۆمیسیۆن رایگهیاند: ئەنجامەکانی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە دەنگدانی گشتییدا بەدەست و ئەلیکترۆنی هاوتابوون.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند کە ئەنجامەکانی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە دەنگدانی گشتییدا کە دوێنێ یەکشەممە بەڕێوەچوو، بەدەست و ئەلیکترۆنی هاوچەشن بوون.
جومانە غەلای گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەنجامەکانی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە دەنگدانی گشتییدا، بەدەست و ئەلیکترۆنی سەد لەسەدا هاوتابوون بوون.
جومانە غەلای باسی لەوەش کردووە کە پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست لە سەرجەم ئەو وێستگانەی کە بە تیروپشک دەست نیشان کرابوون، ئەنجامدراوە.
دوێنێ یەکشەممە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بەڕێوەچوو.
چاوەڕوان دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە رابگەیەنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.