Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 15:03

بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان پارتی زیاتر لە 31 کورسی بەدەست دەهێنێت

کوردستان TV
100%

 بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە 31 کورسی بەدەست دەهێنێت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان تیڤی، ڕێژەی کورسییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە و بەهەمان شێوەی هەڵبژاردنی ڕابردوو دەبێتەوە حیزبی ژمارە یەک لە عێراق، بەڵام ئەمجارەیان بە ڕێژەیەکی زیاتری کورسی لە پەرلەمانی عێراق.

هەر بەپێ زانیارییەکان ڕێژەی بەدەستهێنانی کورسییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبیت:

لە پارێزگای "هەولێر" پارتی دیموکراتی کوردستان 11 کورسی لە پەرلەمانی عێراق مسۆگەر کردووە.

هەروەها لە پارێزگای "دهۆک"ـدا 8 کورسی مسۆگەر کردووە.

لە پارێزگای "سلێمانی"ـش دوو کورسی مسۆگەر کردووە و ڕکابەری دەکات لەسەر بەدەستهێنانی کورسی سێیەم.

هەروەها لە کەرکووکیش پارتی دیموکراتی کوردستان هەر دوو کاندیدەکەی سەردەکەون بۆ پەرلەمانی عێراق.

لە پاریزگای "نەینەوا"شدا پارتی دیموکراتی کوردستان 8 کورسی مسۆگەر کردووە و ڕکابەری لەسەر بەدەستهێنانی کورسیەکی دیکە دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.