Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 02:43

بەرپرسی هەڵبژاردنی لقی 10ـی پارتی: هەر چوار کاندیدەکەی پارتی لە بازنەی 1ـی هەولێر سەرکەوتن

کوردستان TV
100%

بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرکەوتنی هەر چوار کاندیدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی 1ـی پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی تشرینی یەکەمی 2021 یوسف سۆفی عەلی، بەرپرسی هەڵبژاردنی ڕاگەیاندنی لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان سوپاسی بەشداری کارای خەڵکی سنوورەکەی کرد لە پڕۆسەی دەنگدان و سەرکەوتنی هەر چوار کاندیدەکەی پارتی لە بازنەی 1ـی پاریزگای هەولێر ڕاگەیاند و گوتی، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان سێ کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنوورەکەدا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ سەردەکەون، هەروەها چاوەڕوان دەکرێت کاندیدێکی ئافرەتیشمان بە کۆتا سەردەکەوێ.

یوسف سۆفی گوتی: هەر چوار کاندیدەکانمان لەو بازنەیەدا زیاتر لە 30 هەزار دەنگییان بەدەستهێناوە، کە هیچ لە کاندیدی حیزبەکانی دیکە نەیانتوانیووە ئەو ڕێژەیە بەدەست بهێنن.

جێی باسە، چوار کاندید لەم بازنەیەدا سەردەکەون بۆ پەرلەمانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک حیزبی ژمارە یەک لە عێراق چوار کاندیدی بەربژێر کردبوو لە بازنەکەدا و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان هەر چوار کاندیدەکە سەردەکەون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.