Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 06:02

سه‌رۆکی کۆمیسیۆن: ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن لەچه‌ند کاتژمێری داهاتوو ڕاده‌گه‌یه‌نن

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرای كرد، ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت و گشتی كه‌ هه‌ینی ڕابردوو و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئه‌نجامدران، له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو و له‌ زووترین كاتدا ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌ له‌ 24 كاتژمێر تێپه‌ڕ ناكات.

جه‌لیل عه‌دنان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌ په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ئاماده‌ی بوو، ئاشكرای كرد كه‌ له‌ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت و گشتیدا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێنا.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ڕأگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كان خێرا ده‌بێت و هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌یه‌كی كورتی داهاتووشدا ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ پڕۆسه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن.

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران ڕاشیگه‌یاند: ئامێره‌كانی ده‌نگدان له‌ سه‌رجه‌م بنكه‌ و وێستگه‌كان سه‌ركه‌وتووانه‌ كاریان كردووه‌ و هه‌ندێ له‌كاركه‌وتنی كه‌می ته‌كنیكیش هه‌بوو، به‌ڵام توانراوه‌ له‌ زووترین كاتدا چاره‌سه‌ر بكرێن.

هیواشی خواست ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی و متمانه‌ی سه‌رجه‌م گه‌لی عێراق و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بێت.

جه‌لیل عه‌دنان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: چاودێر و نێردراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق له‌ ماوه‌ی 30 ڕۆژدا ڕاپۆرتی كۆتایی خۆیان له‌سه‌ر ته‌واوی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌خه‌نه‌ڕوو.

له‌ كۆتاییدا سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كرد كه‌ هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراقیان دا له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چاودێر و تیمه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌وروپییه‌كان و سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.