Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 03:13

مەسرور بارزانی سوپاسی مستەفا کازمی دەکات

کوردستان TV
100%

 

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ كرد.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سوپاسی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كرد به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی و هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیكردنی ڕاسته‌وخۆی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 2021ی عێراق.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه‌: هه‌ر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی ئاماده‌كارییه‌ ئه‌منی و لۆجستییه‌كانی حكوومه‌تی عێراقی به‌رزنرخاند كه‌ بوونه‌ هۆی سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ ته‌واوی عێراق.

جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ كاتژمێر 7ی به‌یانییه‌وه‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و كه‌مێك پێش ئێستا و له‌ كاتژمێر 6ی ئێواره‌ كۆتایی هات.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.